ئیسرائیل چەند سەركردەیەكی باڵای حەماسى كرده ئامانج


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێكی ئاسمانی راگەیاند، بۆ لێدان لە چەند ئامانجێكی حەماس لە كەرتی غەزە.


سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێرشە ئاسمانییەكەی وەڵامدانەوەیەك بووە بۆ بەئامانجگرتنی هێزەكانی لە خان یونس".

ئێزگەی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، "هێزی ئاسمانی سوپاكەیان كۆبوونەوەیەكی سەركردە سەربازییەكانی حەماسى كردووەتە ئامانج لە گەڕەكی زەیتون لە رۆژهەڵاتی غەزە".

ئاماژەشیكرد، "لەوانەی بە ئامانج گیراون، سەركردەی كەتیبەی زەیتون، سەرۆكی یەكەی دەریاوانی لە حەماس".

دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، "سەركردایەتی ئەمریكا لە هێرشە ئاسمانییەكە ئاگادار كراوەتەوە پێش ئەنجامدانی".

چەند سەرچاوەیەكی پزیشكیش لە كەرتی غەزە باس لە كوژرانی 27 هاوڵاتی فەڵەستینی دەكەن بەهۆی بۆردومانەكەوە.


AM:10:59:20/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو