فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتدا گرتووە لە گەرووی هورمز


وێستگه‌نیوز –

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی تێپەڕبوونی بە ئاوی نێودەوڵەتی گەرووی هورمزدا، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بازرگانیدا گرتووە، کە ئاڵای دوورگەکانی مارشالیان هەڵكردووە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، "هێزەكانی سوپای پاسداران بەشێوەیەكی نایاسایی لە 14ی تشرینی دووەمی 2025 لە رێگای هیلیكۆپتەرەوە كردەوەكەیان ئەنجام داوە و دەستیان بەسەر كەشتی نەوتهەڵگری ئێم فی تالارادا گرتووە، كە ئاڵای دوورگەكانی مارشالی بەرزەوەكردووە".

ئاماژەشی كرد، "ئەندامانی سوپای پاسداران كەشتییەكەیان بردووە بەرەو ئاوی هەرێمی ئێران و تاوەكو ئێستاش دەستبەسەرە.".

دووپاتیشیكردەوە، "بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەڵكوتانی چەكداری و دەستبەسەراگرتنی كەشتییەكی بازرگانی لە ئاوی نێودەوڵەتییدا، پێشێلكارییەكی زەقی یاسای نێودەوڵەتییە و داوا لە ئێران دەكەین روونكردنەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات كە بە چ بنەمایەكی یاسایی ئەو كارەی كردووە".


PM:09:25:16/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت