ناتانیاهۆ: هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی و چه‌كی حه‌ماس نه‌گۆڕه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه چه‌كی حه‌ماس داده‌ماڵرێت و بێ چه‌ك ده‌كرێت، ئه‌مه قسه‌ی من و قسه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا، ناتانیاهۆ وتی: "سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی- دژایه‌تی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له رۆژئاوای رووباری ئوردن وه‌ك خۆیه‌تی و به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".
وتیشی: "دژایه‌تی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێكی ئه‌م خاكه نه‌گۆڕاوه، غه‌ززه له چه‌ك داده‌ماڵین، حه‌ماسیش له چه‌ك داده‌ماڵین به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت. پێویستم به به‌هێزكردن و تویت و وتاری هیچ كه‌سێك نییه".
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه رۆژی پێنجشه‌ممه ئاژانسی فرانس پرێس بینیویه‌تی، بۆ یه‌كه‌مجار ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت كه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه سه‌باره‌ت به‌و هێزه ئه‌منییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه بڕیاره له كه‌رتی غه‌ززه جێگیر بكرێ.
له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازیی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی به‌ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێشكه‌وتن له گه‌شه‌پێدانی غه‌ززه‌دا به‌ده‌ست دێت، ره‌نگه دواجار بارودۆخه‌كه بۆ رێگایه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌ره‌و دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین گونجاو بن".
به‌گوێره‌ی بڕگه‌یه‌كی نوێی ناو ره‌شنووسه‌كه، "ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌ك له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاسۆیه‌كی سیاسی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌ستپێده‌كات”.
PM:07:01:16/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت