ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران رێگە بە پشكنینی ئەو شوێنە ئەتۆمانە نادات كە ئیسرائیل بۆردومانی كردووە


وێستگەنیوز-

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتێکی نهێنیدا ئاشكرای كردووە، ئێران رێگەی بە پشکنەران نەداوە بچنە ئەو شوێنە ئەتۆمانەی کە لە مانگی حوزەیران لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بۆردومانکراون.


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەندام، بڵاویكردووەتەوە، "نەتوانینی ئاژانسەکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ماددە ئەتۆمییەكان لە ئێران بۆ ماوەی پێنج مانگ، بەو مانایەیە کە پرۆسەی لێكۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە".

جەختیشی لەوە كردووەتەوە، "زۆر گرنگە کە بتوانرێت بە زووترین کات ئەو کارە بکرێت و ئەو شوێنانە بپشكنن".



PM:05:54:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت