فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا كه‌وته‌خواره‌وه
وێستگه‌نیوز -
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا به 20 سه‌رنشینه‌وه له نزیك سنووری ئازه‌ربایجان له خاكی جۆرجیا كه‌وته خواره‌وه و سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ڕایگه‌یاند، هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و چاره‌نووسی سه‌رنشینه‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای جۆرجیا و ئازه‌ربایجان ئاماژه‌یانداوه، به‌شێك له‌سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له پلاتفۆڕمی (X) بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه له جۆری C-130 یووه له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ توركیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
راشیگه‌یاند كه تیمی فڕۆكه‌كه و سه‌رنشینه‌كانی دیكه‌ی فڕۆكه‌كه كه له 20 سه‌رباز پێكهاتیوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
AM:09:01:12/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت