رۆیته‌رز: سوپای ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له دیمه‌شق داده‌مه‌زرێنێت
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری شه‌ش سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌و بابه‌ته بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی بوونی سه‌ربازی خۆی له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له دیمه‌شق بۆ یارمه‌تیدانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له نێوان سوریا و ئیسرائیل به نێوه‌ندگیری واشنتۆن.
پلانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئاماده‌ییه‌تی له پایته‌ختی سوریا، كه پێشتر له هیچ راپۆرتێكدا باس نه‌كراوه، ئاماژه‌شه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوای رووخانی هاوپه‌یمانی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د، له ساڵی رابردوودا.
بنكه‌كه له نزیك به‌شێكی باشووری سوریایه كه پێشبینی ده‌كرێت به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و سوریا ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵراو پێكبهێنن.
كارۆلین لیڤیت، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی سوریا كۆببێته‌وه.
به وته‌ی لیڤیت، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌لشه‌رع بۆ ئه‌مریكا "به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی [تره‌مپ] بۆ ئاشتی جیهانی".
راشیگه‌یاند كه كاتێك سه‌رۆك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، بڕیارێكی مێژوویی دا بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر سوریادا سه‌پێندرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه‌ی بۆ ئاشتی پێبدات و پێموایه (واشنتۆن) پێشكه‌وتنی باش ده‌بینێت له‌م ڕووه‌وه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریادا.
PM:02:48:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت