ترەمپ داوای لابردنی سزاكانی سەر ئەحمەد شەرع دەكات


وێستگەنیوز-

پڕۆژە بڕیارێكی ئەمریكی لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدایە، بۆ لابردنی سزاكان لەسەر ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا و ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە.


سكای نیوز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بڕیارەكە پێویستی بە نۆ دەنگی بەڵێ‌ هەیە بەبێ‌ ئەوەی هیچ وڵاتێك ڤیتۆی بكات.

كۆشكی سپی دووپاتیكردەوە، ئەحمەد شەرع رۆژی دووشەممەی داهاتوو چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكەوێت لە چوارچێوە هەوڵەكانی ئاشتی لە جیهاندا وەك واشنتۆن وەسفی كردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا زۆربەی سزاكانی سەر دیمەشقی لابردووە و ئەحمەد شەرعی بە پێاوێكی بەهێز وەسفكردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، گفتوگۆ چاوەڕوانكراوەكانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع، بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئاوەدانكردنەوەی سوریا لەخۆدەگرێت، دوای جەنگێك لەو وڵاتە كە زیاتر لە 14 ساڵی خایاند.


PM:12:01:05/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت