بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند
وێستگەنیوز_
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر بە قوڵایی 28 کیلۆمەتر لە ناوەندی نزیک شاری مەزار شەریف لە پارێزگای بەلخ لە باکووری ئەفغانستانی هەژاند و لانیکەم 263 کەس بریندار بوون نۆ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
کەمال خان زادران، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاندووە، لە مەزار شەریفی پایتەختی پارێزگای بەلخ چوار کەس گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، 120 کەسی دیکەش بریندار بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شارەکە.
هەروەها بەهۆی بوومەلەرزەکە لە پارێزگای سەمنغان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 143 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت: بوومەلەرزەکە لە کابول هەستی پێکراوە و بەشێکی هاوڵاتیانیش ماڵەکانیان بۆ ماوەیەک جێهێشتووە.
AM:09:11:03/11/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت