ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر غەززە
وێستگەنیوز_
سەرباری بوونی ئاگربەستێکی فەرمی، رۆژی چوارشەممە 29ـی 10ـێ 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند جبەخانەیەکی لە باکووری غەززە بۆمباران کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30 10ـی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە زاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە "هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دوێنێ ئێوارە، بۆمبارانی جبەخانەیەکی لە باکووری غەززە کردووە.
بۆردومانەکەی ئیسرائیل چەند کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست دێت بۆ جاری دووەم و بەرگریی شارستانی فەڵەستینیش کوژرانی کەسێکی سڤیلی لە ئەنجامی بۆمبارانەکەدا پشتراست کردووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ئاماری هێرشەکانی ئیسرائیلی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "زیاتر لە 100 هاوڵاتیی فەڵەستینی کوژراون کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەت بوون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ژمارەی کوژراوانی بۆمبارانەکەی ئیسرائیلی بە "دڵتەزێن" ناوبرد و دوای لە هەموو لایەنەکان کرد ڕێزی ئاگربەستەکە بگرن.
رۆژی سێشەممە، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر شارەکانی غەززە، خانیونس، ڕەفەح و دێرلبەلەح لە کەرتی غەززە و حەماسی بە پابەندنەبوون بە ئاگربەست تۆمەتبار کرد.
AM:09:52:30/10/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت