ئاگربەستی غەززە شکێندرا و ئیسرائیل هێرشەکانی دەستپێکردەوە
وێستگەنیوز- AFP
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاگربەستی غەززە شکێندرا و ئیسرائیل بە چڕی بۆردوومانی غەززەی کردەوە.
مەحمود باسال، وتەبێژی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "ئیسرائیل سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، ئێوارەی ئەمڕۆ لانیکەم سێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە ئەنجام داوە، هەروەها شایەتحاڵەکان باسییان لە بیستنی تەقینەوەکان کردووە لە شارە گەورەکانی غەززە".
ئەم هێرشانە دوای ئەوەدێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کرد بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دوای ئەوەی حەماسی تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست.
PM:10:00:28/10/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت