تورکیا گرێبەستی کڕینی 44 فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەری واژۆ کرد


وێستگەنیوز_
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و کیێر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی دووشەممە 27ـی 10ـی 2025، لە ئەنقەرە رێککەوتننامەی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەریان واژۆ کرد و تێیدا تورکیا 12 فڕۆکە لە قەتەر، 12 لە عومان و 20ـیش لە بەریتانیا دەکڕێت.
 
ئەردۆغان و ستامەر لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار کۆبوونەوە و دواتر رێککەوتنامەی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەریان واژۆ کرا.
 
بەگوێرەی رێککەوتنامەکە، تورکیا 12 فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر لە قەتەر، 12 لە عومان و 20یش لە بەریتانیا دەکڕێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای واژۆکردنی رێککەوتننامەی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر رایگەیاند: "رێکخستنەکانی جێبەجێکردن لەسەر دابینکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی یۆرۆفایتەر لە کۆبوونەوەی شاندەکان واژۆ کران. ئەم تێگەیشتنە وەک نیشانەیەکی نوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان دەبینین."
 
فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر تایفۆن، کە تورکیا دەستی بە پڕۆسەی دابینکردنی کردووە، لە نێو پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانی ئەوروپادایە، لە لایەن ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیاوە پەرەی پێدراوە، وەک بەرهەمێکی گرنگی هاوکاریی بەرگریی نێودەوڵەتی دەردەکەوێت. پڕۆژەی یۆرۆفایتەر تایفۆن.
 
پڕۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی فڕۆکەکە لەلایەن سێ کۆمپانیای سەرەکییەوە بەڕێوەدەچێت: ئەیربەس دیفێنس، سپەیس (ئەڵمانیا و ئیسپانیا)، بی ئەی ئی سیستمس (بەریتانیا)، لێئۆناردۆ (ئیتاڵیا). 

یۆرۆفایتەر تایفۆن، نەک تەنیا لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەرەوە، بەڵکو لەلایەن زۆر وڵاتانی دیکەشەوە بەکاردەهێنرێت. لە نێو ئەم وڵاتانەدا؛ ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سعودیە، کوەیت، قەتەر، نەمسا هەن.
 
یۆرۆفایتەر تایفۆن فڕۆکەیەکی جەنگیی فرە رۆڵە کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان دیزاین کراوە  تایبەتمەندییە تەکنیکییە دیارەکانیی بریتین لە: خێرایی: 2 هەزار و 495 کیلۆمەتر/کاتژمێر، دوورمەودایی: 2 هەزار و 900 کیلۆمەت، بەرزترین ئاستی فڕین: 16 هەزار و 764 مەتربزوێنەر: 2 × یۆرۆجێت ئی جەی 200 توربۆفان، رادار: کەپتۆر-ئی ئەی ئی ئێس ئەی، لە ئاسماندا دەتوانێت سووتەمەنیی وەربگرێت، و مووشەکی ئاسمانی مەودا کورت و مامناوەند وەک میتیۆر و ئەی ئای ئێم- تۆپی 27 ملیم لە جۆری ماوسەر بی کەی-27ـی بۆ بەکاردێت.
 


AM:09:15:28/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت