ئیسرائیل به‌شداری توركیا له هێزی نێوده‌وڵه‌تی پێشنیازكراو بۆ غه‌ززه ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
گیدۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بوونی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا له كه‌رتی غه‌ززه قبوڵ ناكات وه‌ك به‌شێك له هه‌ر پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشنیاركراو بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ.
ساعر ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ پیته‌ر شیجارتۆ هاوتا هه‌نگارییه‌كه‌ی دا له بوداپێست وتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت هێزی چه‌كدار بنێرن بۆ غه‌ززه، ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دادپه‌روه‌ر بن".
وتیشی: "توركیا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆغان ڕێبازێكی دوژمنكارانه‌ی له دژی ئیسرائیل په‌یڕه‌و كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش ناعه‌قڵانییه ڕێگه به هێزه‌كانی بدرێت بچنه ناو كه‌رتی غه‌ززه و ئه‌مه‌مان بۆ هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كانمان ڕوون كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و لێدوانانه‌ی ساعر له وه‌ڵامی پلانێكی ئه‌مریكادا هات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جێگیركردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له غه‌ززه به ئامانجی چه‌سپاندنی ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی له‌ناوبردن، رایگه‌یاند.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌و ھێزه پێشنیازكراوه‌دا هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام واشنتۆن په‌یوه‌ندی به وڵاتانی ئیندۆنیزیا، ئیمارات، میسر، قه‌ته‌ر، توركیا و ئازه‌ربایجانه‌وه كردووه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له‌و هێزه‌دا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له میانی پێشوازیكردنی له جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له قودس، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دژایه‌تی توندی خۆی بۆ هه‌ر رۆڵێكی توركیا له غه‌ززه ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل بڕیار ده‌دات كه رێگه به كام هێزی بیانی ده‌درێت بێته كه‌رتی غه‌ززه.
PM:11:22:27/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت