حیكمه‌ت هیجری: له مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ خه‌ڵكی سوه‌یدا پاشگه‌ز نابینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حیكمه‌ت هیجری، رێبه‌ری رۆحی پێكهاته‌ی دروزه‌كان له سوریا، رایگه‌یاند كه مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ خه‌ڵكی سوه‌یدا "مافێكی سه‌ره‌كییه و ناتوانرێت لێی پاشگه‌ز بینه‌وه".
هیجری بۆ سكای نیوز عه‌ره‌بی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "دیدگاكهمان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی پارێزگای سوه‌یدا دامه‌زراوه".
وتیشی: "زیاتر لە (600) هاوڵاتی دروز لەلایەن چەكدارانی دیمەشقەوە رفێندراون كه ژنیشیان تێدایه و حكومه‌ت له دیمه‌شق ڕێگری له هه‌ر دانوستانێك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "حكومه‌ت له دیمه‌شق هێشتا پابه‌ند نه‌بووه به چۆڵكردنی گونده زیانلێكه‌وتووه‌كان و پابه‌نده به شێواندنی ڕاستییه‌كان"، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
رێبه‌ری رۆحی پێكهاته‌ی دروزه‌كان له سوریا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، "دان به‌و 'جینۆساید'هدا بنێن كه خه‌ڵكی سوه‌ید ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ڕاستییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئاشكرا بكرێت".
پرسی سوه‌یدا به یه‌كێك له پرسه ئاڵۆزه‌كانی سوریا داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی دوای كاردانه‌وه‌ی خوێناوی ڕووداوه‌كانی مانگی تهمموز.
ئه‌م لێدوانه‌ی حیكمه‌ت هيجری له‌كاتێكدایه كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه كه هێزه‌كانی له‌و ناوچانه‌دا ده‌مێننه‌وه كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه له باشووری سوریا و ده‌وروبه‌ری چیای هرمون.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانج لێی گه‌یشتنه به "ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا سه‌باره‌ت به داماڵینی سه‌ربازی باشووری ڕۆژئاوای سوریا و پاراستنی دروزه‌كان".
PM:08:04:27/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت