تونجەر باکرهان: کشانەوەی دوێنێی پەکەکە مێژوویی بوو


وێستگەنیوز_

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە یەکەم کاردانەوە بەرامبەر بە کشانەوەی بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە تورکیاوە بۆ قەندیل رایگەیاند، هەنگاوێکی مێژوویی بوو.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، کشانەوەی دوێنێی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) مێژوویی بوو، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرکەوتوو بێت نموونەیەکی جوان پێشکەشی جیهان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارەی دوێنێ درا، هیوادارین ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستە لە زمانی ئاشتی شوێنی زمانی زبر و شەڕ بگرێتەوە.

جەختیشی کردەوە، پێویستە هەر 86 ملیۆن هاوڵاتییەکەی تورکیا، بە ئاشتی و ئارامی بژین، ئەوەی دوێنێش روویدا هیوای هەر هەموویان بوو.

دووپاتیشی کردەوە، با هەموو لایەک بزانن، هەرگیز واز لە ئاشتی ناهێنین، ئێستا دەرگایەک کراوەتەوە دەبێت هەموومان سوودی لێببینین، هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیارێتی دۆخەکەدابن.

"ئێستا لە قۆناغی دووەمی گرنگترداین. ئەم قۆناغە هێندەی قورسییەکەی، مانادارە. پێویستە پەرلەمان ئەم دۆخە ئاسانتر بکات و پەرەی پێبدات. دەبێت رێکخستنی یاسایی بۆ ئەم قۆناغە گواستنەوەیە بکرێت، چونکە ئەمانە تەنها رێکخستنی تەکنیکی نین، بەڵکو بناغەی ئاشتیش دەبن." هاوسەرۆکی دەم پارتی وای وت.



PM:12:14:27/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت