کۆتایی ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025 ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببنەوە.
پارتی دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایدەگەیەنێت، ئەندامانی شاندەکە پەروین بوڵدان و میتحات سەنجەرن و لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کاتی کۆبوونەوەکە لە داهاتوو رادەگەیەنرێت و زانیاری زیاتر لەبارەی هۆکارەکانی دیدارەکەوە دەخرێتەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پەکەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری کشانەوەی گەریلاکانی لە تورکیا راگەیاند.
PM:03:15:26/10/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت