رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەبارەی کۆچبەرانی لیبیاوە هۆشداری دەدات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرى رێکخراوى نێودەوڵەتیی کۆچ، هۆشداریی دەدات لەو مەترسییانەى لە لیبیا روبەڕووى کۆچبەران دەبێتەوە.


ئیمى پوپ، بەڕێوەبەرى گشتیی رێکخراوى نێودەوڵەتیی کۆچ لە میانى سەردانێکدا بۆ مەغریب رایگەیاندووە، "قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ سوودیان لەو نائارامییە بینیوە، کە لەدواى رووخانى دەسەڵاتى موعەمەر قەزافى لە ساڵى 2011 سەریهەڵداوە و تۆڕەکانیان و چالاکییەکانیان فراوانکردووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "کۆچبەران رووبەڕووى گەورەترین ئاڵنگاریی لە لیبیا دەبنەوە و لەلایەن تۆڕەکانى قاچاخچێتییەوە بۆ سەرانە وەرگرتن ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و رفاندن و ئەشکەنجە و دەستدرێژى دەبنەوە".

بەڕێوەبەرى گشتیی رێکخراوى نێودەوڵەتیی کۆچ ئاشکراشیکرد، "زۆرینەى ئەو کۆچبەرانەى لە دەریاى ناوەڕاست خنکاون لە لیبیاوە بەڕێکەوتوون".

بەپێی ئەو ئامارەی دەسەڵاتدارانى لیبیا بڵاویانکردووەتەوە، سێ بۆ چوار ملیۆن کەس بە نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتەکەیان، بەهۆى شەڕى ناوخۆیی سودانیشەوە، وڵاتەکە رووبەڕووى شەپۆلێکى فراوانى کۆچبەران بووەتەوە.


PM:10:17:24/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو