لاریجانی هۆكاری شكستهێنانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی لاریجانی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاشكرای كرد، كه هۆكاری شكستهێنانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا داخوازی ئه‌و وڵاتانه بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای موشه‌كه‌كانی ئێران.
لاریجانی له میانه‌ی رێوڕه‌سمێكی یادی گیان له‌ده‌ستدانی حسێن هه‌مه‌دانی، وتی: "پێشمه‌رجی ڕۆژئاوا بۆ راگرتنی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان، كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای موشه‌كه‌كانمان بۆ كه‌متر له 500 كیلۆمه‌تر بوو".
وتیشی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای موشه‌كه‌كان گرنگترین ئامڕازه به‌رگرییه‌كانمان لاواز ده‌كات و توانای موشه‌كیش پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئاسایش و به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه، بۆیه ئێمه ئه‌م داواكارییه‌مان ره‌تكرده‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گوشارانه پێویستی به یه‌كگرتویی گه‌لی ئێران هه‌یه، هاوكات ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت و به "به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی به هێز" وه‌سفی كرد.
لاریجانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت به هێز ئاشتی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له واقیعدا به زۆر سته‌م پراكتیزه ده‌كات، ئایا هیتله‌ر شتێكی جیاوازی ده‌وت؟ هیتله‌ر رایگه‌یاندبوو كه به زۆر ئاشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
له كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا دوای شكستهێنانی دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به بە پرسی ئەتۆمی ئێران، سێ وڵاتی ئه‌وروپی پرۆسه‌ی "سناپباك"یان ده‌ستپێكرده‌وه و داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێته‌وه، دواتر سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێندرانه‌وه.
PM:12:08:24/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت