ترەمپ: ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرقەرار بووە ئەگەر حەماس پابەندی رێککەوتنەکە بێت


وێستگەنیوز_

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، "ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرارە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاتر دەکەم، دڵنیاشم هێشتا دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا لە ئارادایە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا جەختی لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و رایگەیاند: "ئێمە ئێستا ئاشتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاتریش دەکەین."

هەروەها پەیامێکی ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس کرد و وتی: "حەماس ڕێکخراوێکی خراپە و ئەگەر پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبێت، دەتوانین بە خێرایی لەناوی بەرین."

بە وتەی ترەمپ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هیندستان، باسیان لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە و "هیندستان پێی ڕاگەیاندم کە بڕێکی زۆر نەوتی ڕووسیا ناکڕێت و خوازیاری کۆتاییهاتنی جەنگی ئۆکرانیایە."

سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، ترەمپ دووپاتی کردەوە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە و وتی: "نامەوێت کۆبوونەوەیەکی بێمانا ئەنجام بدەم."


AM:09:07:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو