ترەمپ بەشێکی باڵەخانەی کۆشکی سپی بۆ دروستکردنی هۆڵێکی گەورە دەروخێنێت
وێستگەنیوز-AFP
لەسەر راسپاردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشێکی باڵی راستی کۆشكی سپی رووخێندرا بۆ ئەوەی نۆژەنبکرێتەوە و هۆڵێکی گەورەی لێ دروست بکرێت.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە کارکردن لە کۆشکی سپی لەسەر هۆڵی نوێ و گەورە و شایستەی ئاهەنگەکان دەستیپێکردووە".
تێچووی ئەم پرۆژەیە 250 ملیۆن دۆلارە و رووبەرەکەی هەشت هەزار مەتر چوارگۆشەیە و تا هەزار کەس لەخۆدەگرێت، هۆڵەکە شوێنی کۆبوونەوەی گەورە و میواندارییە فەرمییەکانی تێدا ببێتەوە.
کۆشکی سپی لە ساڵی 1800ەوە شوێنی نیشتەجێبوون و نووسینگەی سەرۆکەکانی ئەمریکایە، جۆن ئادەمز، دووەم سەرۆکی ئەمریکا، یەکەم کەس بوو کە لەم بینایەدا نیشتەجێ بوو.
AM:08:41:21/10/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت