هه‌سه‌ده: به‌مه‌رج ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سوریا یه‌كبگرین
سیپان حه‌مۆ، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
وێستگه‌نیوز -
سیپان حه‌مۆ، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌ربازیی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق، ئاماده‌یی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی ڕاگه‌یاند بۆ چوونه‌ناو سوپای نوێی سوریا، به‌مه‌رجێك ئه‌م یه‌كگرتنه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك بێت كه "رێز له ناسنامه‌كه‌مان بگرێت و مافه‌كانی خه‌ڵك به‌بێ جیاوازی بپارێزێت".
سیپان حه‌مۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده روونیكرده‌وه كه هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی حكومه‌تی دیمه‌شق "خێراكردن یان خاوبوونه‌وه، یان ڕه‌نگه بلۆككردنی تێكه‌ڵبوونمان له‌گه‌ڵ سوپای نوێ‌دا" دیاری ده‌كات.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌سه‌ده وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی ده‌مێنێته‌وه كه به‌رگری له هه‌موو سورییه‌كان ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسی دادپه‌روه‌رانه به‌دی دێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتیكرده‌وه كه "رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی" له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا سه‌باره‌ت به میكانیزمی یه‌كخستنی هێزه‌كانی له یه‌ك قه‌واره‌ی یه‌كگرتوو له ناو سوپای سوریادا ئه‌نجامدراوه.
لێدوانه‌كانی عه‌بدی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتنێك دوای چه‌ند مانگێك له وه‌ستانی دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێت و حكومه‌تی ناوه‌ندی له دیمه‌شق. به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، بڕیار بوو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سوریا یه‌كبگرن، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان به ناڕوونی مانه‌وه و جێبه‌جێكردنیشی وه‌ستا.
PM:12:05:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت