شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: غه‌ززه ته‌نها وێرانه‌یه‌كه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زۆر قورسه
وێستگه‌نیوز -
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند كه غه‌ززه ته‌نها وێرانه‌یه‌كه و بینایه‌كی به‌پێوه نه‌ماوه و ئه‌ركی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هێنده قورسه، له‌وه خراپتره كه له سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌یت.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، وێرانكارییه‌كان به به‌رچاوه‌وه‌یه، نه بینایه‌ك به‌پێوه ماوه‌ته‌وه و نه گه‌ڕه‌كێكیش بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ته‌نها وێرانه‌یه‌كه، كۆمه‌ڵێك داروپه‌ردووی كه‌ڵه‌كه‌بوو ده‌بینیت له‌گه‌ڵ نیمچه خانوو، له‌چاوه‌ڕوانی لابردن و پاككردنه‌وه‌یدا، به‌و هیوایه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی غه‌ززه بگه‌ڕێته‌وه، كه زه‌وییه‌كی چۆڵیان كردووه به لانه‌ی خۆیان له‌چاوه‌ڕوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دان له‌دوای ئاگربه‌ست.
تۆڕی بی بی سی، پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه‌ی به كارێكی قورس وه‌سف كردووه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زه‌ره‌روزیانه‌كان به نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنێت، له‌كاتێكدا داتاكانی مانگه‌كانی ده‌ستكرد باس له بوونی زیاتر له 60 ملیۆن تۆن داروپه‌ردوو ده‌كه‌ن، كه خۆی له ته‌رمی مرۆڤ و بۆمبی نه‌ته‌قیوو ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆنكرێت و كانزاكان.
پڕۆفیسۆر ئه‌ندریاس كریغ، شاره‌زای ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆلێژی كینگر كۆلیدج له‌نده‌ن ده‌ڵێت: "كاره‌كه له ده‌ستپێكردنه‌وه له سفره‌وه خراپتره، نابێت له خۆڵه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت له داروپه‌ردووه ده‌ست پێبكه‌ین".
جاكۆ سیلییه، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاشكرای كرد، ئاستی وێرانبوونه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه له 84% و له‌هه‌ندێك به‌شی غه‌ززه‌ش وه‌ك شاری غه‌ززه ده‌گاته 92% .
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته پێش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه بگیرێنه به‌ر بریتین له، پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به ئامانجگیراون له‌هه‌موو ته‌قه‌مه‌نییه نه‌ته‌قیوه‌كان، ده‌ستنیشان كردن و له‌ناوبردنی پاشماوه و پلاستیك و پۆڵاكان، وردكردنی كۆنكرێت و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌ساسه‌كان، دروستكردنی به‌نده‌رێكی ئاو بۆ هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له كاتێكدا بارهه‌ڵگره‌كان وه‌ك پێویست نابن.
دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه، پێویستی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ده‌بێت، چونكه جه‌نگه‌كه ژێرخانی سه‌ره‌كی له كه‌رتی غه‌ززه به ته‌واوه‌تی وێران كردووه و به‌پێی یونیسێف زیاتر له 70% دامه‌زراوه‌كان وێران كراون یان زه‌ره‌رمه‌ند بوون، وێستگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئاوه‌ڕۆی ته‌ندروستی له غه‌ززه زه‌ره‌ریان پێ گه‌یشتووه و كۆی زیانه‌كان له‌م كه‌رته به یه‌ك ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له 11ی كانونی یه‌كه‌می 2023وه غه‌ززه پچڕانێكی نیمچه ته‌واوی كاره‌بای به‌خۆوه بینیوه و زیاتر له 80%ی پێگه‌ی به‌خشینی وزه و دابه‌شكردنی كاره‌با وێران كراوه یان په‌كیان كه‌وتووه و تێچووی زه‌ره‌روزیانه‌كانی ئه‌م كه‌رته، 494 ملیۆن دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات.
به‌روبومی كشتوكاڵی ساڵانه له 82.4% و زیاتر له 97% به‌روبوومی داره‌كان زیانیان پێ گه‌یشتووه، سه‌ره‌ڕای داماڵینی زه‌وییه‌كی زۆر له سه‌وزایی به‌هۆی چالاكی سه‌ربازی و بۆردومانه‌وه.
به‌پێی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، ئیسرائیل قوتابخانه‌كانی به‌ئامانج گرتووه، كه بووه‌ته شوێنی ئاواره‌كان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی حه‌ماسیان له‌خۆگرتووه و وه‌ك ئۆنروا رایگه‌یاندووه له 91.8%ی قوتابخانه‌كان پێویستیان به دووباره درووستكردنه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
AM:11:53:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت