نەوت بەردەوامە لە دابەزین
وێستگەنیوز_
بۆ سێیەم هەفتە لەسەر یەک بەهای بەرمیلێک نەوت بەردەوامە لە دابەزین، گرژییە سیاسییەکان نێوان ئەمریکا و چین هۆکاری سەرەکییە.
لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60 دۆلار 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوت تەکساس بە 57 دۆلار 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی، بازرگانان و وەبەرهێنەران نادڵنیان لە پلانەکانی کۆمەڵەی ئۆپێک بۆ مانگی داهاتوو، ترسی بازرگانانیش لە پلان و ئەگەری زیادخستنەڕووی نەوتە لەلایەن کۆمەڵەکەوە، لەلایەکی دیکەشەوە گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بوونەتە هۆکارێکی سەرەکیی بۆ دابەزینی بەهای نەوت.
PM:09:08:17/10/2025
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت