ترەمپ داوایەکی یاسایی بە بڕی 15 ملیار دۆلار دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تۆمار دەکات


وێستگەنیوز_

لە هەوڵێکی دیکەیدا بۆ سنووردارکردنی تواناکانی رۆژنامەنووسان و بڵاوبوونەوەی زانیاری، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە داوایەکی یاسایی بە بڕی 15 ملیار دۆلار بە تۆمەتی ناوزڕاندن دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تۆمار کردەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، داواکە لە 40 لاپەڕە پێکدێت و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و سێ پەیامنێری بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە و ناوزڕاندنی ترەمپ تۆمەتبار کردووە. 

روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م داوایه‌ لە دوێنێ پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە دادگای فلۆریدا تۆمار کراوە و داوا لە دادگا كراوه‌ قەرەبووی زیانەکان بە بڕی 15 ملیار دۆلار بكاته‌وه‌ و سزای زیاتریش لە کاتی دادگاییکردندا بسەپێنێت.

 ستیڤن مێریدەی، دادوەر دادگای فیدراڵی له‌ ئه‌یلوولی ڕابردوودا داوا یاساییەکەی پێشووی ترەمپی ڕەت کردبووەوە بەهۆی ئەوەی لە داواکە "زێدەڕۆیی لە ستایشی ترەمپ" کرابوو.

سەرۆکی ئەمریکا  لە دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ڕکابەریەتیی بەرامبەر بەو ئاژانسانەی هەواڵ لە بەرژەوەندیی ئەو بڵاو ناکەنەوە، زیاتر کردووە، ئەمەش تواناکانی ڕۆژنامەنووسان و بۆ دەستڕاگەیشتنی زانیاری و ڕەخنەگرتن لە ئیدارەی ترەمپ سنووردار کردووە.


PM:07:35:17/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو