حوسییەکان کوژرانی سوپا سالارەکەیان راگەیاند


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، حوسییەکانی یەمەن کوژرانی محەمەد عەبدولکەریم غەماری، سوپا سالارەکەیان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا راگەیاند.


لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حوسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە رایانگەیاند، "بە خەڵکی یەمەن رادەگەیەنین، لەناو کاروانی کوژراوانی هێزەکانمان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا کە ژمارەکە بەرزبووەتەوە، لیوا روکن محەمەد عەبدولکەریم غەماری هەیە لەگەڵ چەند یاوەرێکی و کوڕێکی بە ناوی حسێن".

حوسییەکان لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکیان لە بارەی کات و شوێنی هێرشەکە نەخستووەتەڕوو.


PM:05:19:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت