پاكستان و ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی 48 كاتژمێری رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز-
دوای پێكدادانی توندی نێوانیان له‌سه‌ر سنووره‌كان له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پاكستان و ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی 48 كاتژمێری رێككه‌وتن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه حكومه‌تی پاكستان و ڕژێمی تاڵیبان بڕیاریان داوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئاگربه‌ست له كاتژمێر 6ی پاشنیوه‌ڕۆ (به‌كاتی ئه‌و دوو وڵاته) ده‌ست پێبكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند كه فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه رێز له ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ پاكستان بگرێت.
زه‌بیحوڵا موجاهید، وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌فغانستان وتی: "له‌سه‌ر داوا و پێداگری لایه‌نی پاكستانی، ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو وڵات جێبه‌جێ ده‌كرێت".
موجاهید وتیشی: "ئیماره‌تی ئیسلامی هه‌موو هێزه‌كانی خۆی راده‌سپێرێت كه له دوای كاتژمێر 5:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ پابه‌ندبن به ئاگربه‌سته‌وه، به مه‌رجێك هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام نه‌درێت".
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ڕ و پێكدادان به‌درێژایی سنوور له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌ستی پێكرد و تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بوو و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران.
له‌و كاته‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 2021 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته ده‌ست، ئه‌مه خراپترین پێكدادان بوو له نێوان ئه‌و دوو دراوسێیه.
PM:06:50:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت