ئەمڕۆ شەرع لەگەڵ پوتین لە مۆسکۆ کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بڕیارە ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە مەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی مۆسکۆ بکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی سووریا، ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا سەردانی ڕووسیا دەکات و ئامانجی سەردانەکەش پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و مۆسکۆ دەبێت لەگەڵ تاوتوێی باردۆخی ناوچەکە و سەقامگیریی سووریا.

ئەم سەردانە دەبێتە یەکەم سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ رووسیا و ئەجێندای سەردانەکەی شەرعی بۆ مۆسکۆ بەپێی قسەی بەرپرسێکی سووریا بریتیی دەبێت لە، "پرسی مانەوەی سەرباز و بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد، بە حکومەتی ئێستای سووریا."

سەرۆکی سووریا چەند کاتژمێرێک بەر لە سەردانەکەی لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی"سی بی سی" ئەمەریکی باسی لە نیازی وڵاتەکەی کرد، بۆ داواکردنەوەی بەشار ئەسەد لە ڕووسیا و دادگاییکردنی، بەڵام بێ ئەوەی هیچ ئاڵۆزی و گرژییەک لەنێوان ڕووسیا و سووریا دروست بێت.


AM:10:43:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو