"ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات"
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا ده‌كات.
سكای نیوز ده‌ڵێت: "له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی سوریا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا وتووێژ ئه‌نجام ده‌دات".
كه‌ناڵه‌كه له زاری عیماد ئه‌تره‌شی پهیامنێریهوه له دیمه‌شق، ده‌ڵێت؛ "مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ میوانداریكردنی لوتكه‌یه‌كه‌ی عه‌ره‌بی و روسی له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌رتی غه‌ززه، سه‌ركردایه‌تی روسیا ئه‌م لووتكهیهی دواخست".
عیماد ئه‌تره‌ش ده‌ڵێت: "سبه‌ی سه‌رۆكی سوریا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین كۆده‌بێته‌وه".
زۆر بابه‌ت له‌سه‌ر مێزه بۆ گفتوگۆكردن. ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له شه‌ڕی سوریا و پشتیوانیكردنی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوو، هۆكاری مانه‌وه‌ی ناوبراو بوو تا 8ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو.
بێ گومان له سه‌ردانه‌كه‌دا باس له ئایندهی بنكه‌ی ئاسمانی روسیا له لازقیه و بنكه‌ی ده‌ریایی له ته‌رتوس ده‌كرێت.
جێگای سه‌رسوڕمانه كه سبه‌ی ئاسمانی مۆسكۆ به‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆكی ئێستا و پێشووی سوریاوه ده‌بێت.
PM:09:06:14/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت