رێككه‌وتنی ئاشتیی غه‌ززه واژۆكرا
وێستگه‌نیوز-
به ئاماده‌بوونی ده‌یان سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان، رێككه‌وتنی "ئاشتیی غه‌ززه" له شاری شه‌رم شێخی میسر واژۆكرا.
هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، عه‌بدولفه‌تاح سی سی سه‌رۆكی میسر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ كرد.
تره‌مپ له كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه وتی: "سێ هه‌زار ساڵی خایاند تاوه‌كو گه‌یشتینه ئه‌م خاڵه، باوه‌ڕ ده‌كه‌ن؟".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه رایگه‌یاند، "ئێستا هه‌مووان دڵخۆشن. هه‌مووان باسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانییان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه روونادات".
PM:08:05:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت