ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: رووسیا هێز و کەرەستەی سەربازی نوێی بە زیاتر لە نۆ فڕۆکە بۆ بنکەی حەمیمیم گواستووەتەوە
وێستگەنیوز_
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ڕووسیا هێزی زیاترى بۆ بنكهی سهربازیی حەمیمیم لە لازقییە گواستووەتەوە و زیاتر لە نۆ فڕۆکەی زەبەلاحی بارهەڵگری جۆری (A124) له بنكهكه نیشتوونهتهوه.
ڕوانگەی سووری رایگەیاندووە، چاودێری هاتنی ئەو هێزەی کردووە و چوار کاروانی سەربازی ڕووسیایان بینیوە کە لە بنکەی دەریایی تەرتووس بەرەو بنكهی سهربازیی حەمیمیم بەڕێکەوتوون، لەنێویاندا دەیان بارهەڵگر كه کەرەستەی سوك و قوورسیان بۆ ئەو بنکە ئاسمانییەکە دەگواستەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروانێکی سەربازی ڕووسیا کە پێکهاتبوو لە 24 بارهەڵگری گواستنەوەی سەربازی قەبارە مامناوەند کە پڕکرابوون لە ئامێری لۆجستی، جگە لە چوار تانکەری نەوتی سپی کە لە بنکەی بەندەری تەرتوسەوە هاتبوون، چوونەتە ناو بنکەکەوە و سەربازی ڕووسیا چاودێری ووردی پرۆسەکەی کردووە و کەس نەیزانیوە بە تەواوی کەرەستەکان چی بوون و بە نهێنی هێشتویانەتەوە.
AM:09:15:11/10/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت