ئەمریکا 200 سەرباز بۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات


وێستگەنیوز_

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمریکا 200 سەرباز بۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی 10ـی 2025، کەناڵی 'ئەی بی سی نیوز' لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، ئەم هێزانە ناوەندێکی هەماهەنگی دادەمەزرێنن بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، هەروەها هیچ هێزێکی ئەمریکی ناچێتە ناوغەززە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 200 سەربازەی کە بڕیارە ڕەوانەی ئیسرائیل بکرێن ، تایبەتمەند دەبن لە بواری گواستنەوە، پلاندانان، لۆجستی، ئاسایش و ئەندازیاریی و شانبەشانی نوێنەرانی وڵاتانی هاوبەشی دیکە و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کاردەکەن.

ئەو هێزانەی بۆ دامەزراندنی ناوەندی فەرماندەیی سەربازی ڕەوانەی ئیسرائیل دەکرێن لە کۆتایی هەفتە، وردە وردە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لەئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەچنە ئەو وڵاتەوە و راستەوخۆ راپۆرتەکانیان لەبارەی ئاگربەست دەنێرنەوە بۆ براد کوپەر کە سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.


AM:08:55:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو