حه‌ماس: له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ك راده‌ست دەكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بزووتنه‌وه‌كه ده‌ستیكردووه به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئیسرائیلییه‌كان و له ڕێگه‌ی میسره‌وه داوای راگرتنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی كردووه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی حه‌ماس كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "بارمته زیندووه‌كان به یه‌ك قۆناغ راده‌ست ده‌كرێن، به‌ڵام راده‌ستكردنی ته‌رمه‌كان ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه بزووتنه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی قه‌ته‌ره‌وه گه‌ره‌نتی ئه‌مریكییه‌كانی وه‌رگرتووه بۆ كشانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه.
دووپاتیشیكرده‌وه كه "حه‌ماس ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر راده‌ستكردنی چه‌ك به لیژنه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی-میسری له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكای له ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌كردووه كه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له كه‌رتی غه‌ززه په‌یوه‌سته به بڕیاری خۆیانه‌وه، هه‌روه‌ك گه‌ره‌نتی ئه‌مریكی هه‌یه كه زیانیان پێ نه‌گات.
ئاشكراشیكرد كه حه‌ماس لیستی ناوی ته‌رم و بارمته‌كانی داوه‌ته نێوه‌ندگیران بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئیسرائیلی بكه‌ن، كه ژماره‌یان به وردی ده‌زانێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دانوستانه‌كان خێرا و چڕ ده‌بن، هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه‌دایه كه مه‌رجه‌كان به خێرایی جێبه‌جێ بكرێت.
PM:07:30:05/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت