ترەمپ بۆ حەماس: هیچ دواخستنێکم قبووڵ نییە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیویەتی، "پێزانینم هەیە کە ئیسرائیل بۆمبارانکردنی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە، بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بە ئازادکردنی بارمتەکان و تەواوکردنی رێککەوتنی ئاشتی".
ئاماژە بەوەشدەکات، "پێویستە حەماس پەلە بکات، ئەگەرنا هەموو شتێک هەڵدەوەشێتەوە".
ترەمپ وتی، "هیچ دواخستنێکم قبووڵ نییە کە زۆر کەس پێیانوایە روودەدات، هەروەها بەرگەی هیچ ئەنجامێکیش ناگرم کە تیادا غەززە جارێکی دیکە ببێتەوە بە هەڕەشە، با ئەم کارە بە خێرایی بکەین، مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ هەموواندا دەکرێت".
رۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، بزووتنەوەی حەماس رازیبوونی مەرجداری خۆی بە پێشنیازە 20 خاڵییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیشاندا، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە جەنگی کەرتی غەززە.
PM:08:22:04/10/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت