ئه‌ردۆغان: حه‌ماس ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاشتی نیشانداوه
وێستگه‌نیوز
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشوازی له وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه كرد و به نیشاندانی ئاماده‌یی ئه‌و بزووتنه‌وه فه‌له‌ستینییه‌ی بۆ ئاشتی له قه‌ڵه‌م دا.
له میانی مه‌راسیمێكدا له ئیسته‌نبوڵ، ئه‌ردۆغان وتی: "حه‌ماس وه‌ك پێشتر چه‌ندین جار ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاشتی نیشانداوه".
وتیشی: "په‌نجه‌ره‌یه‌كی هیوا بۆ گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌ماندا كرایه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی خۆی بۆ پلانه‌كه‌ی تره‌مپ داوه‌ته نێوه‌ندگیران و ره‌زامه‌نده به ئازادكردنی بارمه‌ته ئیسرائیلییه‌كان و ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له كه‌رتی غه‌ززه به ئۆرگانێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی.
PM:03:41:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت