تره‌مپ: پێویسته ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ بۆردومانی غه‌ززه ڕابگرێت
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕی كه حه‌ماس ئاماده‌یه بۆ ئاشتی و داوای كرد ئیسرائیل بۆردومانكردنی غه‌ززه رابگرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال" نووسی: "به پشتبه‌ستن به لێدوانه‌كه‌ی حه‌ماس، باوه‌ڕم وایه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی، ئیسرائیل ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بۆردومانی غه‌ززه بوه‌ستێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بارمته‌كان به سه‌لامه‌تی و خێرای بێنینه‌ده‌ره‌وه و زۆر مه‌ترسیداره له ئێستادا ئه‌و كاره بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا گفتوگۆكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی پلانه‌كه بۆ غه‌ززه له ئارادایه.
وتیشی: ئێمه له ئێستاوه تاووتوێی ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین كه پێویسته له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون، ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندی به غه‌ززه نییه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و ئاشتییه هه‌یه كه له‌مێژه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
دواتر، له گرته‌یه‌كی كورت و پێشوه‌خته تۆماركراودا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا كه به‌پێی پلانی ئاشتییه‌كه‌ی بۆ غه‌ززه مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكرێت و ستایشی ره‌زامه‌ندی حه‌ماسی كرد بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و ڕۆژه‌كه‌ی به "تایبه‌ت" وه‌سفكرد.
تره‌مپ له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا كه له "تروس سۆشیال" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه، "هه‌موو كه‌سێك به دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌مه ڕۆژێكی زۆر تایبه‌ته، ره‌نگه بێ وێنه بێت".
ئه‌م په‌یامه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه هات كه رۆژی هه‌ینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی خۆی بۆ پلانه‌كه‌ی تره‌مپ داوه‌ته نێوه‌ندگیران و ره‌زامه‌نده به ئازادكردنی بارمه‌ته ئیسرائیلییه‌كان و ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له كه‌رتی غه‌ززه به ئۆرگانێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی.
AM:08:43:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت