تره‌مپ بڕیاری دا: هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا ده‌زانرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنی پێدانی گه‌ره‌نتی ئه‌منی به قه‌ته‌ر ده‌دات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتی كه له ئه‌یلولی رابردوودا ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له وڵاتی قه‌ته‌ر.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه ڕۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه واژۆ كراوه، هاتووه "سیاسه‌تی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كیدا ده‌كات".
له به‌شێكی تری فه‌رمانی جێبه‌جێكردنه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر وه‌ك "مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ئه‌مریكا" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه كه "له ئه‌گه‌ری هێرشێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، ئه‌مریكا هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی و گونجاو ده‌گرێته‌به‌ر - له‌وانه‌ش ڕێوشوێنی دیپلۆماسی، ئابووری و له شوێنی پێویستدا، سه‌ربازی - بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری".
PM:06:22:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت