تاڵیبان خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن لە ئەفغانستان دەبچڕێنێت


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، پەیوەندییەکانی فایبەر ئۆپتیکیان لە سەرانسەری وڵاتدا بچڕى تا كاتێكی نادیار.


سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "هیچ ئامرازێک یان سیستەمێکی تری پەیوەندیکردن نییە و کەرتی بانکی و گومرگ و هەموو شتێک لە سەرانسەری وڵاتدا کاریگەرییان لەسەر دەبێت".

رێکخراوی نێتبلۆکس بۆ چاودێری ئینتەرنێت و ئاسایشی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، "کە لەئێستادا کۆی پەیوەندییە نیشتمانییەکان لە ئەفغانستان لە سەدا یەک کەمترە، ئەمەش وایکردووە کە بە تەواوی رابگیرێت".

نێتبلۆکس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، "بڕینی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک دەبێتە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و تەلەفۆن بەگشتی".

لە 16ی ئەیلولدا، عەتەڵا زەید، وتەبێژی پارێزگای بەلخ، قەدەغەکردنی تەواوەتی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک و جیاكردنەوەی تۆڕەكەی راگەیاند و دووپاتیكردەوە بژاردەی جێگرەوە لە سەرانسەری وڵاتدا دەستەبەر دەکرێت، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پەیوەندیکردن.

زۆرجار خزمەتگوزاری تەلەفۆن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە بەکارهێنانی هەمان هێڵەکانی فایبەر دەگوازرێتەوە، بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە ژێرخانی پەیوەندی بەهێزیان نییە.


AM:08:32:30/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو