حه‌ماس پلانه‌كه‌ی تره‌مپی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه به‌ده‌ست گه‌یشت
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسێكی ئاگادار له دانوستانه‌كان به ئاژانسی رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری میسر پلانه 20 خاڵییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایان بۆ غه‌ززه گه‌یانده بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دانوستانكارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، نێوه‌ندگرانیان ئاگاداركردۆته‌وه كه به نیازپاكی له پلانه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه و وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
كاتێكی پێشتر دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه له‌سه‌ر پلانێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه رێككه‌وتوون.
تره‌مپ پلانێكی 20 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دوای جه‌نگ له‌و ناوچه‌یه‌ی فه‌له‌ستین كه شه‌ڕ وێرانی كردووه، ئاماده‌كردووه.
PM:11:56:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت