تره‌مپ: رۆژێكی مێژووییه بۆ ئاشتی... ناتانیاهۆ: پشتگیری له پلانی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه ده‌كه‌م
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ ئاشتی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌شبینه به وه‌رگرتنی "وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی" له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه سه‌باره‌ت به پلانه‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "پشتگیری له پلانی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه ده‌كه‌م".
تره‌مپ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه بۆ ئاشتی".
ئاشكراشیكرد كه "گه‌یشتوینه‌ته چه‌ندین رێككه‌وتنی گرنگ له‌سه‌ر ئێران، بازرگانی، فراوانكردنی رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیمی و له هه‌مووی گرنگتر چۆنیه‌تی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له ئاشتی هه‌میشه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
وتیشی: "سوپاسی ناتانیاهۆ ده‌كه‌م كه ڕازی بووه به‌م پلانه، كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی خۆشگوزه‌رانی بۆ ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه، سوپاسی پێشنیاره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپا ده‌كه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی پێشنیاری ئاشتی ئێستا".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئێمه زۆر نزیكین له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌گه‌ر حه‌ماس ئه‌و پێشنیازه قبوڵ بكات، ئه‌وا له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا بارمته‌كان ئازاد ده‌كرێن".
باسی له‌وه‌شكرد كه "وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌ڵێنیان داوه ده‌ستبه‌جێ غه‌ززه و حه‌ماس و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه له چه‌ك دابماڵن، ئێمه‌ش حساب بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حه‌ماس. به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بیستوومه، حه‌ماسیش ده‌یه‌وێت ئه‌مه به‌دیبێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هه‌ستێكم هه‌یه كه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له حه‌ماس وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوونه‌دات، پشتیوانی ته‌واوی ئیسرائیل ده‌كه‌م. ناتانیاهۆ به توندی دژایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌كات، منیش له‌وه تێده‌گه‌م، ناتانیاهۆ جه‌نگاوه‌رێكه، ئیسرائیلیش به‌ختی هه‌یه كه ئه‌وی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ل ئاشتی ده‌وێت".
راشیگه‌یاند كه "دانوستانم له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیمی كردووه، پلانی منیش فراوانكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه و ره‌نگه ئێرانیش په‌یوه‌ندییان پێوه بكات. په‌یوه‌ستبوونی ئێران زۆر نایاب ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه ناتانیاهۆ وتی: "ئێستا هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێین به‌ره‌و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه و زه‌مینه‌سازی بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
وتیشی: "پشتگیری له پلانه‌كه‌ی ئێوه (تره‌مپ) ده‌كه‌م بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، ئامانجه سه‌ربازییه‌كانمان به‌دیده‌هێنێت هه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان بۆ ئیسرائیل و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تا ده‌گاته دڵنیابوون له‌وه‌ی كه غه‌ززه جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئیسرائیل نه‌كاته‌وه".
روونیشی كرده‌وه كه پلانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج خاڵه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و بۆ ڕۆژی دوای حه‌ماس دایناوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه "ئه‌گه‌ر حه‌ماس پلانه‌كه ڕه‌ت بكاته‌وه یان پێشێلی بكات، ئیسرائیل خۆی كاره‌كه ته‌واو ده‌كات- به رێگه‌ی ئاسان یان به رێگه‌ی سه‌خت".
راشیگه‌یاند كه "پلانه‌كه رێڕه‌وێكی واقیعی بۆ غه‌ززه ده‌ڕه‌خسێنێت. ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كشێته‌وه به پێی ئه‌و راده‌یه‌ی كه حه‌ماس پابه‌ندی چه‌ك داماڵین ده‌بێت. ئیسرائیل مافی به‌رپرسیارێتی ئاسایش له غه‌ززه له دوای شه‌ڕ لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه".
نه‌تانیاهۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م پلانه ده‌توانێت ئاسۆیه‌كی نوێ بێت بۆ غه‌ززه و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێت بۆ ناوچه‌كه.
PM:11:14:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت