كۆشكی سپی پلانی تره‌مپی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆشكی سپی پلانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه راگه‌یاند.
پلانه‌كه كه هاوكات له‌گه‌ڵ دیداره‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی بڵاوكرایه‌وه، 20 خاڵی له‌خۆگرتبوو و تێیدا هاتووه؛
*غه‌ززه ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی دوور له توندڕه‌وی و تیرۆر، هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دراوسێكانی دروست ناكات.
*غه‌ززه بۆ دانیشتووانی غه‌ززه كه به ڕاده‌ی پێویست نه‌هامه‌تییان بینیوه، ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه.
*ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ئه‌م پێشنیازه قبوڵ بكه‌ن، ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ كۆتایی دێت. وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌كشێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانه‌وه ڕاده‌گیرێن و هێڵه‌كانی شه‌ڕیش به به‌ستووی ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی مه‌رجه‌كانی كشانه‌وه‌ی ته‌واو و قۆناغبه‌ندی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
*له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا دوای قبوڵكردنی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، هه‌موو بارمته‌كان به زیندوو و مردوو ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
*كاتێك هه‌موو بارمته‌كان ئازاد كران، ئیسرائیل 250 زیندانی ئازاد ده‌كات كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئه‌مه جگه له هه‌زار و 700 دانیشتووی تری غه‌ززه كه له دوای 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستگیركراون، له‌نێویاندا هه‌موو ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون. بۆ هه‌ر بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی كه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌نێردرێته‌وه، ئیسرائیل ته‌رمی15 كوژراوی غه‌ززه ئازاد ده‌كات.
*كاتێك هه‌موو بارمته‌كان گه‌ڕێنرانه‌وه، لێبوردن بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌ماس ده‌رده‌كرێت كه پابه‌ندن به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و چه‌كداماڵین. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌ماس كه ده‌یانه‌وێت غه‌ززه به‌جێبهێڵن، ڕێگه‌ی سه‌لامه‌تیان بۆ وڵاتانی وه‌رگر بۆ دابین ده‌كرێت.
*له‌گه‌ڵ قبوڵكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ده‌ستبه‌جێ هاوكاری ته‌واو ره‌وانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كرێت. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕی هاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی 19ی كانوونی دووه‌می 2025 سه‌باره‌ت به هاوكارییه مرۆییه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه، له‌وانه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی (ئاو، كاره‌با، و ئاوه‌ڕۆ)، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌كان، و ناردنه‌ناوه‌وه‌ی ئامێره پێویسته‌كان بۆ لابردنی داروپه‌ردوو و كردنه‌وه‌ی ڕێگاكان.
*دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان و چوونه ناو كه‌رتی غه‌ززه به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نێك به‌رده‌وام ده‌بێت، له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی، مانگی سوور و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به هیچ لایه‌نێكه‌وه نییه. ده‌روازه‌ی ره‌فه‌خ به‌هه‌مان میكانیزمی ڕێككه‌وتنی 19ی 1ی 2025 به‌هه‌ردوو ئاراسته ده‌كرێته‌وه.
*غه‌ززه له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی راگوزه‌ری كاتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له لیژنه‌یه‌كی ته‌كنۆكراتی فه‌له‌ستینی ناسیاسیی پێكهاتووه و به‌رپرسیار ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژانه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان و شاره‌وانییه‌كان بۆ دانیشتوانی غه‌ززه. ئه‌م لیژنه‌یه له فه‌له‌ستینییه شایسته‌كان و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی پێكدێت، كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی نوێی راگوزه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه "ئه‌نجومه‌نی ئاشتی"یه به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌رۆكی وڵاتانی دیكه كه بڕیاره رابگه‌یه‌ندرێن، له‌نێویاندا تۆنی بلێر، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوویی به‌ریتانیا. ئه‌م ده‌سته‌یه چوارچێوه‌یه‌ك دیاری ده‌كات و ئیداره‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی غه‌ززه ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، وه‌ك له پێشنیازه جیاوازه‌كاندا هاتووه، له‌وانه پلانی ئاشتیی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ساڵی 2020 و پێشنیاری سعودیه و فه‌ره‌نسا.
*پلانی تره‌مپ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی غه‌ززه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك له شاره‌زایانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت.
*ناوچه‌یه‌كی ئابووری تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت به پێناسه‌ی گومركی نرخی چوونه ژووره‌وه‌ی تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌شداربوودا دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
*هیچ كه‌سێك ناچار نابێت غه‌ززه به‌جێبهێڵێت و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی جێهێشتنی غه‌ززه ده‌كه‌ن ئازاد ده‌بن و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه. هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین بۆ مانه‌وه و ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی غه‌ززه‌یه‌كی باشتر بنیات بنێن.
*بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گروپه‌كانی دیكه رازی ده‌بن به‌وه‌ی كه هیچ ڕۆڵێكیان له به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه‌دا نه‌بێت به شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك. هه‌موو ژێرخانی سه‌ربازی و تیرۆریستی و هێرشبه‌ری، به تونێل و دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه‌وه، له‌ناو ده‌برێن و ئاوه‌دان ناكرێنه‌وه. پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌ك له غه‌ززه له ژێر چاودێری چاودێرانی سه‌ربه‌خۆدا ده‌بێت. غه‌ززه‌ی نوێ به ته‌واوی پابه‌ند ده‌بێت به بنیاتنانی ئابوورییه‌كی ئاوه‌دان و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی.
*هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه حه‌ماس و گرووپه‌كانی دیكه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیانن و غه‌ززه‌ی نوێ هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دراوسێكانی یان خه‌ڵكه‌كه‌ی دروست ناكات.
*ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارده‌كات بۆ دامه‌زراندنی هێزێكی كاتی سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی (ISF) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له غه‌ززه بڵاوببنه‌وه. ئه‌م هێزه مه‌شق و ڕاهێنان و پاڵپشتی هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌له‌ستینی له غه‌ززه ده‌كات و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئوردن و میسر ده‌كات كه ئه‌زموونی به‌رفراوانیان له‌م بواره‌دا هه‌یه. ئه‌م هێزه ده‌بێته چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی ئاسایشی ناوخۆ.
*ئیسرائیل غه‌ززه داگیر ناكات و نایخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.
PM:09:29:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت