تره‌مپ: دڵنیام ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه دڵنیایه سه‌باره‌ت به غه‌ززه ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه "كاتێك تره‌مپ له ده‌روازه‌ی كۆشكی سپی پێشوازی له ناتانیاهۆ كرد، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا رێككه‌وتنێك ده‌كرێت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، ئه‌ویش به ئه‌رێنی وه‌ڵامی دایه‌وه".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "زۆر دڵنیایه" سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ناتانیاهۆ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا رازی ده‌بێت یان نا.
پێشتر تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی (تروس سۆشیاڵ) نووسی: "ده‌رفه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هه‌موو كه‌سێك ئاماده‌یه بۆ شتێكی سه‌رنجڕاكێش. ئه‌مه یه‌كه‌مجاره. وه ئێمه‌ش ده‌یكه‌ین".
PM:08:16:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت