تره‌مپ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان ده‌دات
بنكه‌ی ئاسمانی باگرام ئێستا له ژێر كۆنترۆڵی تاڵیباندایه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات بنكه‌ی ئاسمانی باگرام له ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی.
ئه‌و بنكه ئاسمانییه مێژووییه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه دروستكراوه، بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه له ئه‌فغانستان دوای هێرشه‌كانی 11ی ئه‌یلولی 2001 و تا كشانه‌وه‌ی له ساڵی 2021 له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بووه.
تره‌مپ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كیر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به بنكه‌ی ئاسمانی باگرام كرد و شوێنه‌كه‌ی له نزیك چین به ستراتیژی وه‌سف كرد، وتی: "هه‌وڵده‌ده‌ین بیگه‌ڕێنینه‌وه. ده‌مانه‌وێت ئه‌و بنكه‌یه وه‌ربگرینه‌وه".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه تره‌مپ ئاماژه به خواستی خۆی بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بنكه‌كه؛ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كرد، به‌ڵام پێشتر تاڵیبان ئه‌م داواكارییه‌ی ره‌تكردبووه‌وه.
ئه‌و بنكه‌یه 11 كیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری چاریكار له پارێزگای پاروان له ئه‌فغانستانه و پێشتریش گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا بووه له ئه‌فغانستان.
بنكه‌ی ئاسمانی باگرام دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له ساڵی 2021 كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
PM:10:47:18/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت