ئیسرائیل كۆگاكانی یه‌كه‌ی ره‌زوانی له باشووری لوبنان بۆردوومان كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزی ره‌زوان له باشووری لوبنان.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل له پلاتفۆڕمی ئێكس ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكرده‌وه و نووسی:
�سوپای به‌رگری هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌كی هێزی ره‌زوانی سه‌ر به حیزبوڵای تیرۆریستیی له ناوچه‌ی باشووری لوبنان.
*حزبوڵای تیرۆریست به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی تیرۆریستی له باشووری لوبنان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به یه‌كه‌ی هێزی ره‌زوانن، به ئامانجی هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
*چه‌ند ساڵێكه یه‌كه‌ی ره‌زوانی سه‌ر به حزبوڵای تیرۆریست پلانی داناوه بۆ داگیركردنی جه‌لیل و كاری بۆ كردووه. له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی تیری باكووردا له به‌یروت سه‌ركرده‌كانی یه‌كه‌كه له‌ناوبران. له‌و كاته‌وه یه‌كه‌كه هه‌وڵی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی تواناكانی ده‌دات. له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هێزه‌كانی ئیسرائیل كاریان كردووه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كه‌كه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی تواناكانی.
*پێش هێرشه‌كه هه‌نگاو نرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری قوربانیی مه‌ده‌نی، له‌وانه هۆشداریدان، به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی ورد، سیخوڕی ئاسمانی، و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی دیكه.
*ئه‌و كۆگایانه‌ی به ئامانجگیران له‌ناوجه‌رگه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا دروستكراون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه حزبوڵا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت بۆ چالاكییه‌كانی.
*بوونی ئه‌و چه‌كه جه‌نگیانه‌ی به‌ئامانج گیران، پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بوو، كه دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی خسته مه‌ترسییه‌وه. سوپای به‌رگری به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
PM:10:02:18/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت