بەریتانیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفەرمی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت


وێستگەنیوز_

چەند میدیایەک ئاشکرایان کردووە کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفەرمی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفەرمی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت. ئەم بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەریتانیا دێت.

دەوتر‌ێت، ستارمەر ڕاگەیاندنەکەی بۆ دوای ڕۆیشتنی ترەمپ دواخست، بەهۆی ترس لەوەی ئەم پرسە کاریگەری لەسەر کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکە بکات کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوول، لەنێوان هەردوو سەرکردەدا ئەنجام بدرێت.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو لەندەن ئەم هەنگاوە دەگرێتەبەر ئەگەر ئیسرائیل هەنگاو نەنێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی غەززە و نەگاتە ئاگربەست لە شەڕی نزیکەی دوو ساڵەی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.


AM:09:30:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت