بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ کەمکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ کەمکردەوە، پێشتر سوودی بانکی ناوەندیی ئەمریکا 4.50٪ بوو، ئێستا بووەتە 4.25٪ـە.
بڕیارەکە نرخی زێڕ و بازاڕە داراییەکانی کەمێک ناجێگیر کردووە، بازرگانانی زێڕ و بازاڕە داراییەکان چاوەڕوانی گوتاری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکان.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، "ئاماژەکانی ئەمدواییە دەری دەخەن لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ، گەشەی چالاکییە ئابورییەکان کەمێک خاو بووەتەوە و ئەگەر مەترسی دروست ببێت و پێویست بکات، ئامادەین سیاسەتی نەختینەیی بگۆڕین".
PM:09:42:17/09/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت