پاپای ڤاتیکان سەردانی تورکیا و لوبنان دەکات
وێستگەنیوز- AFP
بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا پاپای ڤاتیکان یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی ئەنجام بدات و سەردانی تورکیا و لوبنان بکات.
ئەمڕۆ شێسەممە 16ی ئەیلولی 2025، سەرچاوەکانی ڤاتیکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، "ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی پاپا لیۆ چواردەهەم بۆ تورکیا و لوبنان لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا بەردەوامە، کە یەکەم گەشتییەتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی.
بەپێی ئەم پلانە، کە چەند هەفتەیەکە لەژێر تاوتوێدایە، رۆبەرت فرانسیس پرێڤۆس گەشتەکە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدات، سەرەتا بۆ تورکیا بۆ بەشداریکردن لە یادی 1700 ساڵەی ئەنجومەنی نیقا کە بۆنەیەکی گەورەی مێژووی مەسیحییەکانە، پاشان بۆ لوبنان.
سەردانەکە کە تائێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە، پێشبینی دەکرێت کەمتر لە هەفتەیەک بخایەنێت، کە لە نێوان کۆتایی مانگی تشرینی دووەم تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەم.
پاپا فرانسیس لە ساڵی 2014 سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە، سەردانەکە تیشک خرایە سەر پرسەکانی ئابووری و کۆچ.
دوایین پاپا کە سەردانی لوبنانی کرد، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2012دا بەنێدکت شانزەهەم بوو.
PM:06:03:16/09/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت