لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له ده‌وحه كۆتایی هات و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی كه له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چالاككردنی میكانیزمه‌كانی به‌رگری هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی خۆپاراستن له كه‌نداو، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی به‌رگری كه‌نداو له قه‌ته‌ر كراوه‌ته‌وه.
لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لوتكه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه:
*ده‌ستدرێژی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر ئاسته‌نگ بۆ هه‌رچه‌شنه چانسێكی گه‌یشتن به ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات.
* به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ترسنۆكانه و نایاسایی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین.
* هاوپشتی ڕه‌های قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین و پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌كه‌ین.
* هێرشكردنه سه‌ر شوێنێكی نێوه‌ندگیری بێلایه‌ن، ئاسته‌نگ بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات.
* پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی ناوبژیوانانی قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌مریكا بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی سه‌ر غه‌ززه ده‌كه‌ین.
*هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل بۆ دووباره به‌ئامانجگرتنی قه‌ته‌ر به‌ڕه‌هایی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
* ئامانجی هێرشه‌كه دروستكردنی ئاسته‌نگه بۆ هه‌وڵه‌كانی ناوبژیوانی بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه.
* دژی پلانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌پاندنی واقیعێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا ده‌وه‌ستینه‌وه.
* ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ و چاره‌نووسی هاوبه‌شی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
* هه‌ر هه‌وڵێكی ئیسرائیل بۆ ئاواره‌كردنی فه‌له‌ستینییه‌كان به هه‌ر بیانوویه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
* پێویسته هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به ده‌ستدرێژییه دووباره‌بووه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا بگیرێته‌به‌ر.
* هه‌ماهه‌نگی بكرێت و هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی ئیسرائیل له رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
*به‌كارهێنانی ئیسلامۆفۆبیا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ شه‌رعیه‌تدان به پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
PM:08:56:15/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت