نەتەنیاهۆ: هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە بەهێزترین ئاستدایە
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای سەردانی کردنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە بەهێزترین ئاستدایە و "سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ ئێرە بەڵگەی بەهێزی پەیوەندییەکەیانە."
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: هیچ کات هاوپەیمانییەتی ئیسرائیل و ئەمریکا هێندەی ئێستا و ئیدارەی ترەمپ و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی بەهێز نەبووە.
وتیشی: ڕوبیۆ پەیوەندییەکی نائاسایی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پێم وایە سەردانەکەی بۆ لێرە بەڵگەیە لەسەر بەردەوامی و بەهێزی هاوپەیمانێتی ئیسرائیل و ئەمریکا.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ترەمپ و ڕوبیۆ هەردووکیان نیگەرانی خۆیان بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پیشان دا.
بەر لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل مارکۆ ڕوبیۆ رایگەیاند، "ئێمە و سەرۆکی ئەمریکا بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دڵخۆش نەبووین، بەڵام ئەوەی ڕوویدا، ڕوویدا. ئەو هێرشانە بۆ سەر قەتەر، کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل."
PM:06:32:14/09/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت