بنیامین ناتانیاهۆ: سەرکردەکانی حەماس رێگری لە هەموو هەوڵێک بۆ گەیشتن بە ئاگربەست دەکەن
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لەناوبردنی سەرکردەکانی حەماس ئاستەنگەکانی بەردەم کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ناهێڵێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو سەرگەردانە رێگرن لە ئاگربەست.
ئەمرۆ شەممە 13ی ئەیلولی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی، "لەناوبردنی سەرکردەکانی حەماس ئاستەنگەکانی بەردەم کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بەرمتەکان ناهێڵێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو سەرکردانە بۆ خۆیان لە قەتەر دەژین و هیچ گرنگییەک بە هاوڵاتییانی غەززە نادەن، هاوکات رێگری لە هەموو هەوڵێک بۆ گەیشتن بە ئاگربەست دەکەن".
رۆژی سێشەممە 9ی ئەیلولی 2025، سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هێزەکانیان بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی (شاباک) هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەپێی میدیاکان شاندی دانوستانکاری حەماس کراوەتە ئامانج.
PM:11:16:13/09/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت