تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای گه‌وره به‌سه‌ر روسیادا ده‌كات، دوو مه‌رجی بۆ داناوه
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ڕوسیادا له‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا دووپاتكرده‌وه و دوو مه‌رجی بۆ دانا. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ناتۆش دوای سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێت، باجیش به‌سه‌ر چیندا بسه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی: "هه‌ر كاتێك وڵاتانی ناتۆ واز له كڕینی نه‌وتی روسیا بهێنن، سزای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنم".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌یه ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنێت، كاتێك هه‌موو وڵاتانی ناتۆ له‌سه‌ر هه‌مان كار رێكبكه‌ون.
تره‌مپ پێیوایه كه بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی ناتۆ له روسیای ده‌كڕن "شۆكهێنه‌ره".
هه‌روه‌ها پێیوابوو سه‌پاندنی باج به ڕێژه‌ی 50% بۆ 100% به‌سه‌ر چیندا، كه ده‌توانرێت دواتر له دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا هه‌ڵبگیرێت، زۆر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م "ئه‌م شه‌ڕه كوشنده‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌كین "ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی به‌سه‌ر مۆسكۆدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر كۆنترۆڵیدایهتی، ئه‌م باجه به‌هێزانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی چین لاواز ده‌كات".
هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و له پۆسته‌كه‌یدا بووایه ئه‌م شه‌ڕه رووی نه‌ده‌دا و وتی: "ئه‌مه شه‌ڕی من نییه، شه‌ڕی بایدن و زیلینسكییه، من ته‌نها لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بم له وه‌ستاندنی و رزگاركردنی ژیانی هه‌زاران روسی و ئۆكرانی".
له كۆتاییدا قسه‌ی بۆ وڵاتانی ناتۆ كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم بیكه‌ن، ئه‌م شه‌ڕه به خێرایی كۆتایی دێت، ئه‌گه‌رنا كات و وزه و پاره‌ی ئه‌مریكا به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن!"
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ڕایگه‌یاند كه خه‌ریكه سه‌بر و ئارامی به‌رامبه‌ر به ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا نامێنێت.
PM:03:32:13/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت