ئەحمەد شەرع: ئێمە دەستبەرداری یەک بستی خاکەکەمان نابین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 12ی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، "هەسەدە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی کورد لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ناکات، ئێمە دەستبەرداری یەک بستی خاکەکەمان نابین.


ئاماژەی بەوەکرد، "دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە بە باشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام پەککەوتن و سستی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان هەیە".

شەرع وتی، دانوستاندنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل لەئارادایە، بەڵام هەندێک لایەنی ئێرانی" هەوڵی تێکدانی دۆخی سووریا دەدەن".

وتیشی، "دۆخی سوریا وەک کوردستانی عێراق نییە، تەنانەت کوردستانی عێراقیش، سەرەڕای هەموو ئەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەی هەیبوو، کاتێک بیری لە جیابوونەوە کردەوە، شکستی هێنا".

شەرع ئاشکرایکرد، "دانوستاندنی ئەمنی لەنێوان دیمەشق و تەلئەڤیڤدا هەیە، ئێستا دانوستاندن بۆ رێککەوتنێکی ئەمنی لەئارادایە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی پێش 8ی کانونی یەکەم لێیان بوو".

سەرۆکی سوریا لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا دەڵێت، "سوریا بەهۆی بەرژەوەندییەکانییەوە، بەدوای پەیوەندییەکی هێمندا دەگەڕێت لەگەڵ رووسیا".


PM:11:10:12/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو